یانه‌ی هه‌ولێر بریارێكی تازه‌ی تایبه‌ت به خولی كوردستان دا
نیوەی یاریزانانی تیپی کوردستانی یانەکە بەڕی بکات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كوردستان 24 له راپۆرتێكی مه‌یدانیدا مه‌شق و راهێنانی تیپی كوردستانی یانه‌ی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان دەستهی کارگێڕی یانەی هەولێر بەهۆی قەیرانی داراییه‌وه بڕیاری داوه نیوەی یاریزانانی تیپی کوردستانی یانەکە بەڕی بکات و بە یاریزانانی تیپی خولی عێراق شوێنیان پڕ بکاتەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، كوردستان 24 به‌دوادچوونی بۆ كێشه و گرفته‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد كه تێیدا یاریزانانی تیپی كوردستانی یانه‌كه ماوەی هەفتەیەک بایکۆتی مەشقەکانی یانەکەیان کرد.
به‌پیی زانیارییه‌كان ده‌سته‌ی کارگێڕی یانەکە بڕیاری داوه لە کۆی 30یاریزانی تیپەکە، ١٨ یاریزان لە یانەکە بهێڵێتەوە و ١٢ یاریزانەکەی دیکە بەڕێ بکات و مافی دەستبەرداربوونیان پێبدات.
ئەو یاریزانانەی کە لە یانەکە دەمێننەوە، تەنیا مووچەی مانگانەیان پێدەدرێت و مووچەکەشیان لە نێوان ٣٠٠ هەزار بۆ ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.
هەولێر لە یەکەم یاریی خۆی لە گەڕی دووەمی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان کە لە گەڕی یەکەم چاوەڕوان بوو، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو رووبەڕووی یانەی هەندرێن دەبێتەوە.