ئه‌م سووده‌ى ته‌ماته‌ت زانيوه
ته‌ماته دژه ئۆكسانه و چاره‌سه‌ره بۆ زۆر نه‌خۆشيى به تايبه‌تى له ته‌مه‌نى به‌ساڵاچووندا.

K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی ئیتاڵیا دەركەوتووە تەماتە یارمەتی لەش دەدات بۆ پاك بوونەوە لە دوانۆكسیدی كاربۆن.
بەگوێرەی توێژینەوە ئیتاڵیەكە، تەماتە یارمەتی لەناوبردنی كۆڵسترۆڵی زیانبەخش دەدات لە لەشدا، هه‌روه‌ها رێگری لە خوێنبەربوون دەكات.
ھەر بە گوێرەی توێژینەوەكە، ته‌ماته سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ كه‌سانى به‌ساڵاچوو، چونكە رێژەی ئاسن لە خوێن زیاد دەكات و چالاكيى ده‌ماره‌خانه‌يان زياتر ده‌كات و وا ده‌كات له‌شى مرۆڤ به‌رگه‌ى به‌ساڵاچوون بگرێت و ته‌مه‌نى خانه‌كانى له‌ش درێژده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌رى ته‌ندرووستييه‌كى باشتر بۆ كه‌سانى به‌ساڵاچوو ده‌كات.
له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه‌ياندا، ئه‌و توێژه‌ره ئيتاڵيايانه، رێنوێنى هاووڵاتييان ده‌كه‌ن، كه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و رۆژانه ته‌ماته بكه‌نه به‌شێك له خۆراكى رۆژانه و سه‌ر خوانه‌كانيان.