داعش له روماديهوه به‌ره‌و كوێ رايكردووه
گه‌شتێك به ميدياى عه‌ره‌بييدا و باسه جێى بايهخهكانى چاپه‌مه‌نى عه‌ره‌بى.
K24 – به‌غدا:
جه‌نگی رومادی و كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگای حكومی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق، به‌هاوكاری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بابه‌تێكی گرنگی رۆژنامه و چاپه‌مه‌نیه عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌مڕۆیه، هه‌روه‌ها پێشوازیكردنی سه‌رۆكی میسر له نادیه مراد كچه كوردی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات "هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له‌ناو سه‌نته‌ری رومادی" كردۆته سه‌ردێڕی یه‌كێك له‌هه‌واڵه‌كانی و تێیدا ئاماژه‌ی كردووه به هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای حكومی له‌ناوه‌ڕاستی شاری رومادی، هه‌روه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه، هێزه‌كانی عێراقی به سه‌دان بۆمبی چێندراویان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و توانیویانه كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگای حكومی كۆتایی پێ بهێنن و كۆنترۆڵی سه‌نته‌ری شاره‌كه بكه‌ن و به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كدارانی داعش ناچار بكه‌ن ئه‌و شاره چۆڵ بكه‌ن و هه‌ڵبێن.
دوا مۆڵگه‌ى داعش له روومادى
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه چه‌كدارانی داعش به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو شاری رومادی به‌ره‌و ناوچه‌ی خالیدیه هه‌ڵاتوون، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، داعش له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنیان چه‌ندین خێزانیان له دانیشتوانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ خۆیان راپێچكردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو قه‌ڵغان به‌كاریان بهێنن، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش به‌خه‌ڵكیان راگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌گه‌یشتنیان هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی كرد به دوا پێگه‌ی جوگرافی داعش له شاری رومادی تێیدا هاتووه، جه‌زیره‌ی خالیدیه كه ئه‌و شوێنه‌یه چه‌كدارانی داعش بۆی هه‌ڵاتوون، دوا مۆڵگه‌ی داعشه له سنووری شاری رومادی.
كچى كوردستان
نادیه مرادی ئێزدی ئه‌و كچه كورده‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌موو جیهان گوێی لێگرت، نادیه دوای ئه‌وه‌ی له چنگی چه‌كدارانی داعش رزگاری بوو، ئێستا له وڵاتی میسره و سه‌ردانه‌كه‌ی نادیه مراد جێگه‌ی بایه‌خی رۆژنامه و میدیاكانی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وه‌فد له درێژه‌ی هاوسۆزی زانكۆكانی میسر بۆ نادیه مرادی ئێزدی، زانكۆی عه‌ین شهمس دانیشتنێكی كراوه بۆ نادیه مراد رێكده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌و كاره‌ساته مرۆڤایه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌يدا هاتووه بۆ ئاماده‌بووان بگێڕێته‌وه و سه‌ربرده‌ی هه‌ڵاتنی باسبكات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر پێشوازیكرد له نادیه مراد و گوێی گرت له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، رۆژنامه‌كانی میسر بهگرنگیه باسی سه‌ردانه‌كه‌ی (نادیه مراد)یان كرد بۆ لای سه‌رۆكی میسر.
كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كان
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی بی بی سی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری ئه‌سته‌مبۆڵی توركیا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تی گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئیسلامی ئیمزاكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خولی ئه‌مجاره‌دا عێراق مێوانداری كۆنگره‌كه بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پهیوهندیيهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه، تیرۆر و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه له نه‌خشه‌ی كاری كۆنگره ده‌بێت و ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه ئه‌زمونی خۆیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن له‌بواری یاسادان سه‌باره‌ت به پرسی نه‌هێشتنی تیرۆر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره تێپه‌ڕده‌بێت، به‌تایبه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماده‌كاری ته‌واوی رایگه‌یاندوه، له‌لایه‌نی هونه‌ری و لۆجستیكی بۆ میوانداریكردنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌ڕله‌مانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی .