كۆریا و ژاپۆن له باره‌ی كێشه‌ی "ژنان" گه‌یشتنه رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو وڵاتی كۆریای باشوور و ژاپۆن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ژنه كۆرییانه‌ی له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه ناچار به كاری له‌شفرۆشی كراون، گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ژاپۆن، له ریگای شینزۆ ئابێی سه‌رۆك وه‌زیران، به فه‌رمی داوای لێبوردنی له كۆریای باشوور كرد و بڕیاریشه یه‌ك ملیار یه‌ن، نزیكه‌ی 8.3 ملیۆن دۆلار، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان بداته ئه‌و وڵاته.
كێشه‌ی ئه‌و ژنه كۆرییانه‌ی له‌لایه‌ن یابانه‌وه كرابوونه "كۆیله‌ی سێكسی" ماوه‌ی ده‌یان ساڵه گرژی خستووه‌ته نێوان ئه‌و دوو وڵاته، كۆریای باشوور داوا ده‌كات پۆزشی ژاپۆن له‌وه‌ی ئێستا فه‌رمیتر و به‌هێزتر بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌یدات، زیاتر بێت.
ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، له ساڵی 1965ه‌وه، به یه‌كه‌م رێككه‌وتنی داده‌نرێت و بڕیاریشه گفتگۆكان خێراتر و كاراتر بكرێن.
فۆمیۆ كیشیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا كۆرییه‌كه‌ی یۆن بیۆنگ سی، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، له باره‌ی كه‌یسی "ژنه به كۆیله‌كراوه‌كان سێكسی" هه‌ست به "به‌پرسیارێتی قووڵ" ده‌كات و له سندووقی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییاندا به‌بڕی 8.3 ملیۆن دۆلار به‌شداری ده‌كات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، شینزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن نیگه‌رانی و په‌شیمانی خۆی نیشاندانه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ی به‌سه‌ر ژنه كۆرییه‌كاندا هێنراوه كه ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ژاپۆن پابه‌ند بێت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بڕیاریداوه جێبه‌جێیان بكات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه باسی ئه‌و كیسه ناكاته‌وه و دۆسیه‌كه به كۆتایی دێت.
له ساڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، نزیكه‌ی 200 سه هه‌زار ژنی كۆریای باشوور، له‌لایه‌ن ژاپۆنی ناچار به كاری له‌شفرۆشی كرابوون و له ماڵه له شفرۆشه‌كاندا كارییان پێده‌كردن به "ژنانی چێژ – نسا‌ء المتعة" ناونرابوون.