عه‌بادی: 2016 ساڵی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر داعشدا
عێراق له‌و رێكخراوه پاكده‌كه‌ینه‌وه
K24 - به‌غدا:
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری رومادی سه‌نته‌ر پارێزگای ئه‌نبار، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، ساڵی 2016 ده‌بێته ساڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و عێراق له‌و رێكخراوه پاكده‌كه‌ینه‌وه.
دوای شه‌ش مانگ له كۆنتڕۆڵكردنی رومادی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه و دوومانگ هێرشی به‌رده‌وامی هێزه تایبه‌ته‌كان و میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و تیمی ئاڵتوونی دژه تیرۆری عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رزگاركردن شاری رومادی راگه‌یه‌ندرا.
حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رومادی رایگه‌یاند، ساڵی 2015 ساڵی رزگاركردنی عێراق بوو، 2016 ده‌بێته ساڵی پاككردنه‌وه‌ی وڵات له داعش و شكستی یه‌كجاره‌كی ده‌بێت بۆ ئه‌و رێكخراوه.
عه‌بادی به‌بۆنه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی له عێراقییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، رومادی گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی وڵات و گوتی: "توانیمان شكست به داعش و هاوپه‌یمان و كلكهكانییان بهێنین".