ئه‌رده توران ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی له بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
پێشتر چه‌ندان یاریزانی ناسراو ئه‌و درێسه‌یان پۆشیوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
چاوه‌ڕوانی هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ بینینی ئه‌رده توران به درێسی یانه بارسا ته‌نیا دوو رۆژی ماوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی یانه‌كه له ده‌ستپێكی 2016 ئه‌و یاریزانه توركه ده‌رگه‌ی به‌شداریكردنی له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌ڕوویدا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 29 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، ئه‌رده توران له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركیا بڵاو كرایه‌وه، ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه كه وه‌رزی رابردوو پیدرۆ رۆدریگێز پۆشی بووی كه ژماره 7ـه، پێشتر هه‌ریه‌ك له هێرشبه‌ری سوێدی هێنریك لارسۆن و داڤید ڤییا ئه‌و درێسه‌یان پۆشیوه.
ئه‌رده توران ـی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، هاوینی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیاوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سزادانی یانه‌ی بارسێلۆنا به سڕكردن له دوو بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی رابردوو ئه‌و یاریزانه نه‌یتوانی به درێسی یانه‌ی بارسا یاری بكات.