ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
یاریی لوتكه‌ی خوله‌كه به یه‌كسان بوون كۆتایی هات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له لوتكه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر سیتی له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان كۆتایی هات، به‌مه‌یش یانه‌ی ئارسناڵ له دواساته‌كانی 2015 به‌گه‌یشتن به لوتكه‌ی خوله‌كه پێشوازی له ساڵی 2016 كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، له لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بووه، تیپه‌كه‌ی مانوێل پیلیگرینی خزمه‌تێكی زۆری به تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن گه‌یاند، چونكه ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی له‌و یارییه بردبایه‌وه ئه‌وا پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی به ئارسناڵ چۆل ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م پلانه‌ی رانیێری ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی سه‌ری نه‌گرت و به خاڵێك له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رازی بوون.
ئه‌مه‌یش ریزبه‌ندی نوێی خوله‌كه‌یه:
1ـ ئارسناڵ (39) خاڵ
2ـ لیسته‌ر سیتی (39) خاڵ.
3ـ مانچێسته‌ر سیتی (36) خاڵ,
4ـ تۆتنهام (35) خاڵ.
5ـ كریستاڵ پاڵاس (31) خاڵ
6ـ مانچێسته‌ر یونایتد (30) خاڵ.
7ـ وێست هام یونایتد (29) خاڵ.
8ـ واتفۆرد (29) خاڵ
9ـ ستۆك سیتی (29) خاڵ.
10ـ لیڤه‌رپوول (26) خاڵ.
بڕیاره شه‌وی دادێ له كات 10:45 خوله‌ك یانه‌ی لیڤه‌رپوول بێته میوانی یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی له‌نده‌نی، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلوب ره‌نگه یانه‌ی لیڤه‌رپوول كه له پله‌ی ده‌یه‌مه چه‌ند خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵبكشێت، ئه‌م یارییه‌یش دوایین یاریی گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ ده‌بێت و شه‌ممه‌ی دادێ گه‌ڕێكی دیكه‌ی خوله‌كه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.