پێشگۆييه‌كانى نوسترادامووس بۆ 2016
پێش 460 ساڵ، ئه‌ستێره‌ناسى فه‌ره‌نسايى مێشێل دى نوستردامووس، پێشبينييه‌كانى بۆ ساڵى 2016 خستووه‌ته‌ڕوو.
K24 – پاريس
هه‌ندێك له سه‌رچاوه فه‌ره‌نساييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێش 460 ساڵ، ئه‌ستێره‌ناسى فه‌ره‌نسايى مێشێل دى نوستردامووس، پێشبينييه‌كانى بۆ ساڵى 2016 خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تييانه كردووه، كه كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تى رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
نوستردامووس، له 1503 له‌دايكبووه و به پێشگۆييه‌كانى به‌ناوبانگه. به درێژايى سه‌رده‌مه‌كانى دواى خۆى گرنگييه‌كى زۆر به پێشگۆييه‌كانى دراوه.
نوسترادامووس، زانكۆى مونبيليه‌ى ته‌واو كردووه و بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه. يه‌كه‌م كه‌سه ساڵنامه‌ى فه‌له‌كى له 1555 داهێناوه.
پاشان بۆ يه‌كه‌مجار پێشگۆييه‌كانى له له‌نده‌ن و له چوارچێوه‌ى 353 چوارينه‌ى شيعردا بڵاوكرانه‌وه.
ئه‌و ئه‌ستێره‌گره، به‌وه‌ش ناسراو بووه، كه چاره‌سه‌رى به دا‌و و ده‌رمانى گيايى كردووه و بۆ هه‌ر سه‌ده‌يه‌ك ساڵنامه‌يه‌كى فه‌له‌كى ئاماده‌كردووه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا له هه‌ڵكشان و داكشان بووه.
شاره‌زايان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێكى كه‌مى پێشگۆييه‌كانى درووست بوونه و ئه‌وه‌ى گوتويه‌تى له چوارچێوه‌ى چوارينه‌كانى به هۆى ناڕوونى چوارينه‌كان و زمانيى نووسينى و خوێندنه‌وه‌ى چوارينه‌كان به چه‌ند شێوه‌يه‌ك لێكدانه‌وه و راڤه‌كردنييان ئه‌سته‌م بووه.
هه‌وادارانى ئه‌و "نجوومگه‌ره" بڕوايان وايه، نوسترادامووس پێش زياتر له چوار سه‌ده پێشبينيى رووداوه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌رى ئه‌مريكاى كردووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "رۆژى 11ى مانگى نۆيه‌م، دوو باڵدارى ئاسنين خۆيان ده‌كێشن به دوو باڵه‌خانه‌ى به‌رزدا".
هه‌ندێك له‌وانه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌و باره‌يه‌وه كردووه، ده‌ڵێن، نوسترادامووس پێشگۆيى ئه‌وه‌يكردووه، "له 2015 ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌كى گرنگ بۆ مرۆڤايه‌تى و به روودانى رووداوى گه‌وره كه واده‌كه‌يان 2016يه، مرۆڤايه‌تى له ده‌ورى ئامانجێك كۆده‌بنه‌وه و هه‌موو گه‌لانى سه‌ر زه‌وى يه‌كده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى رزگاريان بێت له‌و هه‌ڵه و تاوانه‌كانيان".
سه‌باره‌ت به 2016، نوسترادامووس، بۆچوونى جياى هه‌بووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له بوارى ئابوورى رووداوى گه‌وره رووده‌ده‌ن و ده‌رگا به رووى به‌كارهێنانى وزه‌ى خۆردا ده‌كرێته‌وه. باج له ئه‌وروپا ده‌بێته رابردوو و قه‌يرانى دارايى وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و كاريگه‌رييه‌كانى له ده‌ست نادات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چه‌ند جارێك ده‌مرن.
ئه‌و نجوومگه‌ره فه‌ره‌نساييه، پێشگۆيى ئه‌وه‌شيكردووه، "له 2016دا، زۆر كاره‌ساتى گه‌وره رووده‌ده‌ن. له ناوياندا رووداوێكى زۆر ناخۆش و گه‌وره له رۆژهه‌ڵاته‌وه پزيسكى لێ ده‌بێته‌وه و ئاگره‌كه‌ى له رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌بێت. خه‌ڵكانێك كه مه‌نديل و كه‌شيده‌يان به‌سه‌ره‌وه‌يه شه‌ڕێكى هۆڤيانه و خوێناوى به‌رپا ده‌كه‌ن. به هۆى دڵڕه‌قى و توندوتيژييه‌كه‌يانه‌وه، به ده‌يان وڵات له‌و شه‌ڕه‌وه ده‌گلێن و شه‌ڕه‌كه 27 ساڵ ده‌خايه‌نێت".
نوسترادامووس، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و باسى كاره‌ساته سرووشتييه گه‌وره‌كانى كردووه و گوتويه‌تى: "ئه‌مريكا به هۆى گه‌رده‌لوول و زريانه‌وه شارێكى خۆى له‌ده‌ستده‌دا". هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا، "به هۆى باران بارينى زۆره‌وه كه دوو مانگ له‌سه‌ر يه‌ك به بێ وه‌ستانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت لافاوى گه‌وره رووده‌ده‌ن و به‌شێكى زۆرى خاكى چيك و ئيتاڵيا و هه‌نگاريا و بريتانيا نقووم ده‌بێت".