نيويۆرك.. ئه‌ندامێكى داعش ده‌ستگيركرا
به تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له رێكخراوى داعش و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى، كه‌سێكى 25 ساڵه ده‌ستگيركرا.
K24 – نيويۆرك:
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، به تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له رێكخراوى داعش و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى، كه‌سێكى 25 ساڵه ده‌ستگيركرا.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه، هه‌وڵيداوه، له شارى نيويۆرك، كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامبدات و چێشتخانه‌يه‌ك بته‌قێنێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ناو به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستگيركردن، داواكراوه‌كه ناوى ئيمانۆيل لوتچمانه و پيلانى داناوه چێشتخانه‌ى رۆچسته‌ر له نيويۆرك بته‌قێنێته‌وه و يه‌كێك له كارمه‌ندانى چێشتخانه‌كه به بارمته بگرێت و دواتر بيكوژێت.
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مريكا، روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه بووه‌ته موسڵمان و به گرفتى ده‌روونييه‌وه ناڵاندوويه‌تى و ماوه‌يه‌ك تووشى شێوانى هۆشه‌كى بووه و هيچ چه‌كێكى پێ نه‌بووه و هه‌وڵيداوه فاس و چه‌قۆ بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كانى به‌كاربهێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، لوتچمان، به هۆى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ئاشكرا بووه و كاتێك نيازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كان ده‌ربڕيوه داواى فاس و چه‌قۆى له ئه‌ندامى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كان كردووه و ئه‌وان بۆيان دابينكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له نيازه‌كانى دڵنيا ببنه‌وه.
پێشتر لوتچمان به هۆى ساغبوونه‌وه‌ى تاوانى دزيكردن، بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ زيندانى كراوه.