به‌ وێنه‌.. پاریس.. له‌ سه‌ری ساڵ هه‌زاران پۆلیس بڵاوه‌یان پێكرا

ته‌نها له‌ نزیك تاوه‌ری ئیفل و شانزه‌لیزه‌ 11 هه‌زار پۆلیس بڵاوه‌یان پێكرابوو

K24 – پاريس:

بەھۆی نالەباری رەوشی ئەمنی لە فەرەنسا لەجەژنی سەریساڵدا 100 ھەزار پۆلیس بڵاوەیان پێكرا لە پاریس.

بێرنارد كازینۆڤ وەزیری نێوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، لە شەوی سەریساڵدا 100 ھەزار پۆلیس لە پاریس بڵاوەیان پێكربوو بۆ پێشگرتن لەھەر ئەگەێكی توندوتیژی وپاراستنی ھاوڵاتیان .

كازینۆڤ گوتیشی، لە رێوشوێنی ئەمنیەتی توندا ھاوڵاتیانی فەرەنسا پێشوازیان لە ساڵی نوێكرد بە ئاھەنگ وخۆشی.

وەزیری نێوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشداوە، تەنھا لە شەقامی شانزەلیزێ و ئیڤل 11 ھەزار پۆلیس ئەمنیەتی ئەو دووشوێنەیان پاراستووە.

دەشڵێت، ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە سنووری ئەڵمانیاوە ھاتوون بۆ فەرەنسا پشكێنراون، لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی فەرەنسا.

لە ئاھەنگی پێشوازی لەسەرساڵی نوێی زاینی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ملیۆنان ھاوڵاتی لە رێوشوێنی ئەمنی توندا پێشوازیان لەساڵی نوێداكرد.