ئۆلاند: له‌ ھەموو شوێنێكی جیھان شەڕی تیرۆر ده‌كه‌ين

فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا ئەو سەربازانەی بەسەركردەوە، كە لە پاریس بڵاوەیان پێكراوە.

K24 - پاريس:

فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا ئەو سەربازانەی  بەسەركردەوە، كە لە پاریس بڵاوەیان پێكراوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئۆلاند رایگەیاند، فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە شەڕی تیرۆر و لە ناوبردنی تیرۆريستان. دڵنیایشی بە خەڵكی فەرەنسا دا كەوا كۆتايی بە تیرۆر دێنێت لە فەرەنسا.

حكوومەتی فەرەنسا پاسەوانی مزگەوتەكانی فەرەنسا دەكات لە دوای رووداوەكانی پاریس چەندینجار ھێرشكراوەتە سەر مزگەوت و ھۆڵەكانی قورئان خوێندن.

دوای ئەوەی شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە خۆی كرد بە مزگەوتێكدا لە ئاكامدا چەندین برینداری لێكەوتەوە، بۆیە حكوومەتی فەرەنسا بڕیاری دا پاسەوانی مزگەوتەكانی پاریس بكات.

میدیاكانی دوێنی فەرەنسا بڵاویانكردەوە، كەوا ئۆلاند متمانەی زۆری فەرەنسیەكانی لە دەستداوە، ئەمڕۆ بۆ دووەمجار لە ئەنجامی راپرسییەكیديكه‌ زۆرینەی فەرەنسییەكان پێیان وایە ئۆلاند نەیتوانیوە ئاسایشی فەرەنسا بپارێزێت لە تیرۆرستان.

میدیاكانی فەرەنسا باس لە ھەڵكوتانە سەر باڵيۆزخانه‌ى سعوودیه‌ دەكەن لە ئێران.

تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسا لە ماڵپەڕەكەی نووسیویەتی، لەبەدەمی پۆلیسەكانی ئێران باڵيۆزخانه‌ى سعوودیه‌ دەسوتێنرێت لە لایەنی خەڵكی ئێران.

لۆمۆند، نووسیویەتی، لە سێدارەدانی كه‌سایەتييه‌كى دیاری  مەزھەبی شیعە لەلایەن سعوودیە ناكۆكییەكان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات.