هێرشهكانى پاريس خهرجيى حكومهتيان زياتر كردووه
كاریكاتێرێكی رەخنەگرانەی درووستكردووە لەسەری نووسراوە بكوژەكە تاوەكو ئێستا ئازادە.
K24 – پاریس:
چارلى ئێبدۆ ژمارەیەكی تری دەركردووە، كە یەك ملیۆمن دانەی لە چاپداوە، كاریكاتێرێكی رەخنەگرانەی درووستكردووە لەسەری نووسراوە بكوژەكە تاوەكو ئێستا ئازادە.
لەو بارەیەوە تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی نووسیوویەتی: دوای ساڵێك تاوەكو ئێستا بكوژانی رۆژنامەنووسانی چارلى ئێبدۆ ئازادن، ئەمەش پرسی ئازادی رۆژنامەگەری فەرەنسا دەخاتە ژێر پرسیارهوه.
ھەروەھا نووسیوویەتی: چەندین وڵات داوای چاپی نوێی چارلى ئێبدۆیان كردووە لەوانەش ئەڵمانیا و بریتانیا.
ژۆرنالی فەرەنسی نووسیوویەتی: بۆ پشتگیریكردن لە ئازادی رۆژنامەگەری و دژ بە تیرۆر ھەموومان چارلىن.
لە 7ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2015،دا 2چەكدار ھەڵیان كوتایە سەر ئۆفیسی سەرەكی چارلى ئێبدۆ لە پاریس و 12رۆژنامەنووسی ئەو گۆڤارەیان كوشت، چارلى ئێبدۆ كاریكاتێری چەندی كەسایەتی دروستكردووە لەوانەش له كاريكاتێرێكدا ههوڵيدابوو، وێنايهك بۆ پێغەمبەری ئیسلام بسازێنێت.
میدیاكانی فەرەنسا گرنگی زۆریان بە تێكچوونی پەیوەندییەكانی سعووديه و ئێران داوە، دەڵێن لەسێدارەدانی نمر ئەلنمر كەسایەتی مەزھەبی شیعە پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی ئەو دوو وڵاتەی پچڕاند.
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاندووە، كەوا 70 پسپۆری سەربازی سوپای فەرەنسا لە ئیمارات مەشق بە كۆمەڵێك سەربازی عێراقی دەكەن بۆ راھێنان لەسەر چۆنیەتی پوچەڵكردنەوەی بۆمب وھەڵگرتنەوەی مین.
ئاماژەیان بەوەشداوە چونكە چەكدارانی داعش لە ھەرشوێنێك بمێنن بۆمبی چێندراو و مین دادەنێن.
لۆمۆندی فەرەنسی نووسیوویەتی: لەدوای ھێرشەكانی 13ى تشرينى دووهم/ نۆڤهمبهرى 2015، تاوەكو ئێستا حكوومەتی فەرەنسا 2 ملیار دۆلاری سەرفكردووە، بۆ بڵاوكردنەوەی سەربازەكان و پاراستنی سنوورەكانی لە ترسی ھەڕەشەكانی تیرۆر.
ژۆرنال سوخی، لهو چوارچێوهيهدا، بابهتێكى بڵاوكردووهتهوه و تێيدا نووسیوویەتی: فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا داوا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات پەلە بكەن لە گۆڕینی دەستووری وڵاتەكەیان بۆ ئەوەی ھیچ توندڕەوێك نەتوانێت ھەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی بێت.
رۆژنامەی پاریس، نووسیوویەتی، سعوودیه ترسی ھەیە لە شیعەكانی ئەو وڵاتە دوای لە سێدارەدانی نمر، چونكە دوێنی لایهنگرانی نمر بەچەك ھێرشیانكردبووە سەر پۆلیس لەشاری عەوامە.
ئەوروپا یەك نووسیوویەتی: ئاڵۆزییەكان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەبن لە ئەفغانستان ھێرشی چەكداری كراوەتە سەر باڵۆێزخانەی ھیندستان.