ئه‌مه‌ریكا داوای ئاڵوگۆڕی رۆژنامه‌وانێكی به‌ندكراوی وڵاته‌كه‌ی له ئێران ده‌كات
په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له تاران به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیركراوه
K24 - تاران:
گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی ئه‌مه‌ریكا داوای گۆڕینەوەی جەیسۆن رەزاییان، پەیامنێری رۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەكەن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، غوڵام حوسێن ئێژەیی گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران، بۆ ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئێران، گوتی: "حوكمی جەیسۆن رەزاییان په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له تاران دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە".
گوتیشی:" بەرپرسانی ئه‌مه‌ریكا پەیوەندییان پێوەكردووین و داوای گۆرینەوەی جەیسۆن رەزایی دەكەن".
رۆژنامەی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكردووەتەوە: "بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامییان نه‌داوینه‌ته‌وه".
بە گوێرەی راپۆرتەكەی رۆژنامەی "گاردیان" به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: "هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی تاران ناده‌ین، كه له باره‌ی هاووڵاتییه ده‌ستگیراوه‌كانمان له ئێران رایانگه‌یاندووه".
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكا روون نییه، كه جه‌یسۆن ره‌زاییان له‌گه‌ڵ كام به‌ندكراوانی ئێران، ئاڵوگۆڕ پێ بكات.
جەیسۆن رەزاییان پەیامنێری رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكییه له تاران، لە كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی 2015 وە بە تاوانی "سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" و "كاركردن لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران"، لەو وڵاتە بەندكراوە.
بەرپرسانی ئەمریكا بەردەوام داوای ئازادكردنی جەیسۆن وئە ھاووڵاتییە ئەمریكی - ئێرانییانە دەكەن كە لە ئێران بەندكراون.