تۆنی بلێر: سێ جار داوام له قه‌زافی كرد لیبیا به‌جێبهێڵێت
مه‌به‌ستم رزگاركردنی ژیانی قه‌زافی نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێش كوژرانی قه‌زافی، له سێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا پێمگوت كه وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵی رزگاركردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی, سه‌رۆكی پێشووی لیبیا نه‌داوه و گوتی: "من هه‌وڵی رزگاركردنی قه‌زافیم نه‌دا، به‌ڵكو پێمگوت ئه‌و خوێنڕشتنه رابگره و وڵاته‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه".
بلێر، ئاماژه به "رێككه‌وتننامه‌ی بیابان" ده‌كات، كه له ساڵی 2004دا له‌گه‌ڵ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، مۆریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی لیبیا راده‌ستی به‌ریتانیا بكات و گوتی: "ئه‌گه‌ر له ساڵی 2004دا له رێككه‌وتننامه‌ی بیابان چه‌كه كیمیاییهكانمان له‌ده‌ست قه‌زافی ده‌رنه‌هێنابا، ئێستا ده‌كه‌وتنه ده‌ست داعش".
روونیشكرده‌وه، 24 كاتژمێر پێش كوژرانی، به قه‌زافی راگه‌یاندووه، لیبیا جێبهێڵێت، به‌ڵام قه‌زافی به گوێی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها گوتی: "مه‌به‌ستی من رزگاركردنی قه‌زافی نه‌بووه، رێككه‌وتننامه‌ی بیابانیش له به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوون نه‌بوو له رووداوی خستنه‌خواره‌وه فڕۆكه به‌ریتانییه‌كه له لۆكه‌ربی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه له ئه‌نجامده‌رانی رووداوی لۆكه‌ربی خۆشبێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی كوشتنی ژنه ئه‌فسه‌رێك له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی لیبیا له به‌ریتانیا له ساڵی 1984دا، رایگه‌یاند، به هیچ جۆرێك رێگای نه‌داوه كه واز له داواكردنی ئه‌و تاوانباره بهێنێت و له‌و كاته‌دا كه سه‌رۆك وه‌زیران بووه، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و تاوانباره به‌رده‌وام بووه، هه‌رچه‌نده تائێستاش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه هیچ كه‌سێك نه‌دراوه‌ته دادگا.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" له به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فه‌ریقا سه‌ریهه‌ڵدا، خۆپیشاندانه‌كان لیبیاشی گرته‌وه، به‌ڵام موعه‌ممه‌ر قه‌زای ئاماده‌نه‌بوو، ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی لیبیا بێت و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری وڵات‌دا كه‌وته جه‌نگ، له ساڵی 2011 دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كوژرا.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل