ميدياى فه‌ره‌نسا.. سوید و دانیماركیش سنووريان داخست

سەرۆكی فەرەنسا بەشداری لە یادی یەك ساڵ تێپەڕبوون، بەسەر تیرۆركردنی رۆژمەنووسانی چارلی ئێبدۆ دەكات.

K24 – پاريس:

فرانس24 نووسیوویەتی دوای ئەوەی بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا بڕیاری داخستنی سنوورەكانیان دا، وڵاتی سوید و دانیماركیش بڕیاریان دا سنوورەكانیان دابخەن بەڕووی كۆچبەرندا.

لمۆندی فەرەنسی نووسیویەتی، لە سێدارەدانی نمر باقر نمر پەیوەندییەكانی ئێران وسعودیه‌ی بەتەواوی پچڕاند. دوای ئەوەی لە ئێران ھێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی سعودیه‌. ھەروەھا ئاماژەی بەوەكردووە، شیعەكانی عێراقیش خۆپیشاندانیان دژ بە سعودیه‌ كردووە.

جۆرنال سوخێ، نووسیویەتی بەحره‌ين دیپلۆماتكارانی ئێرانی دەركرد لە وڵاتەكەی سوودانیش 48 كاتژمێری پێداون بۆ ئەوەی دیپلۆماتكارانی ئێران ئەو وڵاتە بەجێبھێڵن، ئەمەش ململانێكان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات لە نێوان مەزھەبی شیعە و سوونە.

تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەك نووسیویەتی: "ئه‌گەر ئۆلاند دەستووری وڵات بگۆڕێت، سەرەڕای ئەوەی متمانەی لەسەدا 74ی فەرەنسيیەكانی لەدەستداوە، ئایا دەتوانێت جارێكیديكه‌ سەركەوتن بەدەست بهێنێت بۆ سەرۆكایەتی؟

سەرۆكی فەرەنسا بەشداری لە یادی یەك ساڵ تێپەڕبوون، بەسەر تیرۆركردنی رۆژمەنووسانی چارلی ئێبدۆ دەكات.

میدیاكانی فەرەنسا خەڵكی فەرەنسا بە دروشمی "من چارلیم.. من پاریسم.. من پۆلیسم" یادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسانی چارلی ئێبدۆ دەكەنەوە.

ئەمڕۆ ساڵێك تێپەڕدەبێت بەسەر ھێرشكردنە سەر ھەفتەنامەی چارلی ئێبدۆ لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا كە تێيدا 12رۆژنامەنووس كوژران.