كوه‌يت باڵوێزى له تاران كشانده‌وه
وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا به كشاندنه‌وه‌ی باڵوێزی كوه‌یت له تاران به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌ری سعودییه له تاران.
K24 – كوه‌يت:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا به كشاندنه‌وه‌ی باڵوێزی كوه‌یت له تاران به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌ری سعودییه له تاران.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكی ئاژانسه جیهانییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت روونیكردهوهتهوه، كشاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌تاران، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌گه‌یه‌نێت كه كرانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياندووه، "ئه‌و ده‌ستدرێژیانه پێشێلكاری روونی نه‌ریت و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له‌لایه‌ن ئێران سه‌باره‌ت به پاراستنی نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان".
به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كوه‌یت له‌دژی ئێران، به‌حره‌ین و سودان په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند و باڵیۆزه‌كانیان له تاران كشانده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژیه‌كانی نێوان سعودییه و ئێران، كوه‌یت بووه سێیه‌م وڵات باڵیۆزی خۆی له تاران بكێشنێتهوه.