20%ی كرێكارانى ئێران ئاڵوودهن
بە گوێرەی دوایین ئاماری دەستەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان 20% ی كرێكار لە ئێران ئاڵودە بە ماددەی ھۆشبەرن
K24 – تاران:
بە گوێرەی دوایین ئاماری دەستەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان 20% ی كرێكار لە ئێران ئاڵودە بە ماددەی ھۆشبەرن، كارناسانیش پێیانوایە مەترسی تووشبوون بە مادەی ھۆشبەر لە ناوەندەكانی كاركردن 10ھێندە زیاترە.
ئەو دەستەیە بڵاویكردووەتەوە، "ئاستی تووشبوون بە مادەی ھۆشبەر لە ناو كرێكارانی ئێران بەرزبووەتەوە و ئێستا 20% لە كرێكارەكانی ئێران ئاڵودەن بە ماددەی ھۆشبەر".
زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 ھەزار كرێكار لە ئێراندا ھەیە.
بە گوێرەی دوا ئاماری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان زیاتر لە 10 ملیۆن ھاووڵاتی ئێرانی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ گیرۆدەی ماددەی ھۆشبەرن.