ژماره‌يه‌ك مۆڵگەی داعش خاپووركران

لە ھێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە میحوەری خازر و ناوەران و رۆژھەڵاتی دیجلە، 9مۆڵگەی داعش خاپووركران.

K24 – ھەولێر:
لە ھێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە میحوەری خازر و ناوەران و رۆژھەڵاتی دیجلە، 9مۆڵگەی داعش خاپووركران.
سەرچاوەیەكی لە ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان 24ی راگەیاند، "شەوی رابردوو فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بە چڕی بنكە و بارەگانی چەكدارانی داعشیان لە گوندەكانی گەزەكان، وەردەك، لە میحوەری خازر و گوندی خوریسپاد، لە میحوەری ناوەران و فلفێل، لە رۆژھەڵاتی دیجلە بە چڕی بۆردومان كرد.
گوتیشی: "بە گوێرەی زانیارییەكان لە بۆردومانەكانی شەوی رابردوودا بۆسەر بنكەو بارەگاكانی داعش 9 مۆڵگەی چەكدارانی داعش خاپووركران و چەندین چەكی دۆشكە و ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێك شكێندراون".
 
لەم ھەفتەیەدا فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان ھێرشەكانیان لەو میحوەرانە چڕتر كردووتەوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا ھەر لەو میحوەرانە ھێرشی چڕیان كردە سەر چەكدارانی داعش و زیانی زۆریان پێگەیاندن.
 
 
 
Click here to Reply or Forward