زێدان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له پێكهاته‌ی ئه‌مشه‌وی ریال كردووه
شێوازی یاریكردنی ریال مه‌درید له بارسێلۆنا نزیك ده‌كاته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لا لیگای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له كات 10:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به دادوه‌ری پێرێز مۆنتێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریی زینه‌دین زێدان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید.
به‌پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌كانی (ئاس و ماركا) زێدان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له پێكهاته و شێوازی یاریكردنی یانه‌كه‌ی كردووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زێدان چیتر پشت به خێرایی و تۆپی درێژ نابه‌ستێت و ویستی تۆپ هێشتنه‌وه‌ی لای یاریزانه‌كان هه‌یه.
پێكهاته‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كیلۆر ناڤاس
به‌رگریكار: كارڤاخاڵ، پیپی، سێرجیۆ رامۆس، مارسیلۆ
ناوه‌راستكار: تۆنی كروس، لوكا مودریچ، ئیسكۆ.
هێرشبه‌ر: گاریس به‌یل، كریستیانۆ و بنزێما.
به ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیا كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می لالیگا
دێت.