عه‌بادی: سوپای عێراق گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
سوپای عێراق به حه‌وت مانگ رومادی كۆنتڕۆڵكرهوه
K24 - به‌غدا:
دواى حه‌وت مانگ له كۆنتڕۆڵكردنی رومادی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و دواتر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها 40% گورزه ئاسمانییه‌كان له داعش ده‌وه‌شێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، هێزی ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیده‌دات كه 60%ه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سوپای عێراق گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێنا، كاتێك شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباری له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێنا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستاش، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئێران پشتیوانی ده‌كات، له‌جیاتی سوپای عێراق له شه‌ڕی دژی داعش ده‌جه‌نگن.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه وڵاته‌كه‌ی تا ئێستاش پێویستی به پاڵپشتی ئاسمانی و راهێنانی سه‌ربازی و یارمه‌تی و هاوكاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ره‌تیشیكرده‌وه عێراق پێویستی به هێزی زه‌مینی وڵاتانی ده‌ره‌كی هه‌بێت.
له گوته‌كانیدا عه‌بادی، جارێكی دیكه داوای له توركیا كرد، هێزه‌كانی خۆی له باكووری عێراق بكشێنێته‌وه و گوتی: "به راشكاوی داوا له توركیای دراوسێ ده‌كه‌ین هێزه‌كانییان له عێراق بكشێننه‌وه و له چوارچێوه‌ی مافه‌كانمان و به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له عێراق وهدهرییان بنێین".
مانگی رابردوودا، توركيا نزيكه‌ی 150 راوێژكاری سه‌ربازی له باكووری عێراق و به دووری 20 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای موسڵ جێگیركرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش رایانگه‌یاند، جێگیركردنی ئه‌و هێزه بۆ پێدانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه به هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانی، كه هێزێكی سووننه مه‌زهه‌بی پارێزگای موسڵه، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگن.