یانه‌ی بارسێلۆنا گۆڵبارانی گرنادای كرد
مێسی هاتریكی تۆمار كرد
k24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوایین گه‌ری لالیگای ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ ن‌و یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی گرانادای كرد و یارییه‌كه‌شی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌كه له گێمی یه‌كه‌م دوو گۆڵی تۆمار كرد، له گێمی دووه‌میش گۆڵێكی دیكه‌ی له خوله‌كی 58 زیاد كرد و هاتریكی تۆمار كرد، ئه‌مه‌یش كۆی گۆڵه‌كانی له‌م قۆناخه بۆ 9 گۆڵ به‌رز كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 83، نێیمار دا سیلڤا یاریزانی به‌رازیلی گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سوارێزی هاویانه‌ی بۆ 15 گۆڵ هاوتا كرده‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا كه یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 42 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرته‌وه. یانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به 41 خاڵ و ریال مه‌درید به 37 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێن.