بارزانیی و شاندەكەی ھۆڵەندا لە كۆبوونەوەدان

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران و سوپاسالاری ھۆڵەندا لە ھەولێر دەستیپێكرد.

K24-ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران و سوپاسالاری ھۆڵەندا لە ھەولێر دەستیپێكرد.

شاندێكی حكوومەتی ھۆڵەندا كە پێكھاتوون لە لۆدڤان ئاشەر، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەندا و ژینان ھێنز، وەزیری بەرگریی و تۆم میدن دۆپ، سوپاسالاری ھۆڵەندا، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان کۆبوونەوە.

ئێوارەی دوێنێ شاندێكی حكوومەتی ھۆڵەندا بە سەرۆكایەتی لۆدڤان ئاشەر، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەنداگەیشتە شاری ھەولێر.