هێرش ده‌كرێته سه‌ر گواردیۆلا
له ئێستاوه ناره‌زایی له دژی هاتنی گواردیۆلا بۆ پرێمه‌ر لیگ ده‌ستی پێكرد
K24 ـ هه‌ولێر
ده‌نگۆی هاتنی گواردیۆلا بۆ پرێمه‌ر لیگ و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ترسی خسۆته دڵی یه‌حیا تۆرێ و بریكاره‌كه‌ی، ئه‌وان له‌وه ده‌ترسێن هه‌مان بارودۆخی بارسێلۆنا به‌سه‌ر تۆرێ دا دووباره بێته‌وه و جارێكی دیكه له ژێر ده‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیایه په‌راوێز بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، دیمیتری سێلوك كه بریكاری یه‌حیا تۆرێ یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیییه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Sunday Mirror ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان حه‌ز به هاتنی گواردیۆلا ناكه‌ن و ده‌شڵێت: "زیاده‌ڕووییه‌كی زۆر له به‌رانبه‌ر گواردیۆلا ده‌كرێت و ئه‌و ته‌نیا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن نازناو به‌ده‌ست بهێنێت."
ئه‌و بریكاره‌ی تۆرێ گوتیشی: "باپیریشم ده‌توانێت له‌گه‌ڵ بانه‌كانی بارسا و بایرن نازناو به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه ئه‌و دوو یانه‌یه به‌رده‌وام خاوه‌نی كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن و كاركردن له‌گه‌ڵیان سه‌خت نییه.
پێپ گواردیۆلا كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی براسێلۆنا بوو له 2010 یه‌حیا تۆرێ كه ئه‌و كات یاریزانانی بارسا بوو خستیه لیستی بازاری كرین و فرۆشتنی یاریزانان و راشیگه‌یاند ئه‌و یاریزانه له پلانه‌كانی ئه‌و دا نابێت.