پاڵه‌وانێكی تازه ده‌ركه‌وت و فێدرێری له زه‌وی دا
K24 ـ هه‌ولێر
له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی بریزبهنی نێوده‌وڵه‌تی ئوسترالیا، تێنسزانی كه‌نه‌دی میلۆچ راونیچ و تێنسزانی سویسرا رۆجێ فێدرێر به یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به شكستی مایسترۆ كۆتایی هات.
راونیچ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام له پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهان رۆجێ فیدرێری برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
راونیچ ـی ته‌مه‌ن 25 ساڵان ئه‌وه هه‌شته‌مین نازناویه‌تی له مێژووی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان كه به‌شداریی تێدا كردووه.
بڕیاریشه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تێنسی جیهان به‌ره‌و وڵاتی ئوسترالیا بكه‌ونه ڕێ، به مه‌به‌ستی بەشداری کردنیان له پاڵەوانییه‌تیی ئوسترالیای کراوە.