مهاباد.. گه‌وره كارگه‌يه‌كى ده‌رمان داخرا
تايبه‌ت به‌دروستكردنى ده‌رمانى ڤێته‌نه‌رى بوو
K24- مهاباد
له شارى مهاباد گه‌وره‌ترين كارگه‌ى كيميايى تايبه‌ت به درووستكردنى ده‌رمانى بوارى ڤێته‌رنه‌رى له‌كاركه‌وتووه و شاره‌زايانيش له‌و بڕوايه‌دان نه ته‌نيا كه‌رتى تايبه‌ت و نه به ته‌نيا حكومه‌ت ناتوانن كارگه‌كه به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه.
كارگەی درووستكردنى ڤاكسينى دژی نەخۆشی تەبەق 4 ساڵ بەر لە ئێستا لە لایەن سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نه‌ژاد، له مهاباد كرایەوە، ھەرچەند بڕیاربوو ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن ڤاكسين بەرھەم بهێنێت، بەڵام دوای چەند مانگێك داخرا.
بەڕێوبەری گەشەپێدان و بازرگانی مەھاباد، سادق قادريی، رايگه‌ياند، كێشەی نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت كە پشكیان لەو پرۆژەیەدا ھەبووە، هۆكاری داخستنی كارگەكهیە. جگە لەوەش نەبوونی تەكنەلۆژیای پێویست و كەرەستەی خاو تەمەنی كارگەی ڤاكسينی دژە نەخۆشی تەبەقی كورت كردووە.
یاریدەدەری ناوەندی گەشەپێدان و بازرگانی پارێزگای ورمێ، مەعسووم عەلی ئەكبەری سەبارەت بە كۆی پرۆژەكە روونيكرده‌وه، "ئەو پڕۆژەیە تەنیا بەكەرتی تایبەت ناكرێت و لەو قەیرانە ئابووریەی ئێستای ئێرانیشدا بۆ حكومەت تێچووی زۆری دەوێت".
نەخۆشی تەبەق نەخۆشییەكی گواستراوهیە لە نێو ئاژەڵ و رەشەوڵاخدا بڵاودەبێتەوە و ڤاكسينی دژە تەبەق پێشگيرى لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە دەكات.