سه‌یرترین لێدوانه‌كانی مێسی، نێیمار و كریستیانۆ
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا بهرلهدهستپێكردن و ئاشكراكردنی باشترینه‌كان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ 3 یاریزانه به‌ربژێره‌كان (لیۆنێل مێسی، نێیمار دا سیلڤا و كریستیانۆ رۆناڵدۆ) ساز كرا.
نێیمار رایگه‌یاند كه رۆناڵدۆ و مێسی دوو باشترین یاریزانی جیهانن بۆیه ئه‌وان لێره‌ن. باسی له‌وه‌ش كرد كه شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه ئێسته له پاڵ دوو یاریزانی گه‌وره له مه‌راسیمی باڵۆن دۆر ئاماده‌یه. گوتیشی: كریستیانۆ و مێسی ـم خۆشده‌وێت.
ده‌شڵێت: شانازی به ناوی مێسی ـیه‌وه ده‌كه‌م، چونكه لای من مێسی ئه‌فسانه‌یه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به ئاستی مێسی و كریستیانۆ.
نێیمار گوتیشی: خۆزگه قاچە چەپەکەی مێسی و راستەکەی رۆناڵدۆم هه‌با.
دواتر كریستیانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رسێكیان شایسته‌ی باڵۆن دۆرن.
كریس گوتیشی: چانسی مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر له هی من زیاتره.
پاشان مێسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ست به هیچ فشارێك ناكات.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی نێیماره‌وه گوتی: "نێیمار له داهاتوودا شوێنی من له بارسێلۆنا ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و ته‌مسیلی كه‌سایه‌تی و توانای خۆی ده‌كات.
ئه‌مشه‌و له هۆڵی بۆنه‌كان له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به باشترینه‌كانی ساڵی 2015 ده‌به‌خشرێت. كوردستان 24ـیش رووماڵێكی تایبه‌تی باڵۆن دۆر له كات 10:00ـی ئه‌مشه‌و ده‌كات.