به وێنه.. سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كان گه‌ڕانه‌وه
له ماوه‌ى دهستبهسهربوونيياندا رووبه‌ڕووى هيچ ئازار و ئهشكهنجهيهك نه‌بوونه‌ته‌وه.
K24 – تاران:
سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كان، ئێرانيان به‌ره‌و وڵاته‌كه‌يان به‌جێهێشت. به گوێره‌ى زانيارى فه‌رمى، له ماوه‌ى دهستبهسهربوونيياندا رووبه‌ڕووى هيچ ئازار و ئهشكهنجهيهك نه‌بوونه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، هيچ ئاماژه‌يه‌ك نييه ده‌ريبخات ئه‌و سه‌ربازانه تووشى ئازار و ئه‌شكه‌نجه بووبن.
هه‌روه‌ها هاتووه: "هێزى ده‌رياوانى ئه‌مريكا، لێكۆڵينه‌وه له ورده‌كارى دهستگيركردنييان ده‌كات".
ئه‌و دهرياوانه ئه‌مريكاييانه، يه‌ك ژن و 9 پياون و دوێنێ له لايه‌ن چاودێرانى كه‌ناراوه‌كانى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، دواى ئه‌وه‌ى مه‌وداى چه‌ند كيلۆمهترێكيان له سنوورى ئاوى ئێران به‌زاندبوو.
له ماوه‌ى 35 ساڵى رابردوودا، بۆ يه‌كه‌مجاره له ئێستادا ئه‌مريكا و ئێران گه‌يشتوونه‌ته لوتكه‌ى نزيكبوونه‌وه له يه‌كدى و رووداوى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌و سه‌ربازانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و نزيكبوونه‌وه‌يه.


