ئه‌مڕۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی خولی نایاب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یاریی لوتكه‌ی له‌خۆگرتووه‌

K24 ـ هه‌ولێر

تا دێت ململانێیه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش چه‌ندان یاریی ئاگرین و لوتكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 14ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ری چواره‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له‌ كات 2:00ـی پاشنیوه‌رۆ ده‌ست پێده‌كات.

خشته‌ی یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

زێره‌ڤانی ـ هه‌ندرێن

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ سۆلاڤ

نه‌ورۆز ـ گاره‌

برایه‌تی ـ دهۆك

كه‌ركووك ـ هه‌ولێر

زاخۆ ـ شێروانه‌

ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:

1ـ هه‌ولێر 4 خاڵ

2ـ ئارارات 4 خاڵ

3ـ كه‌ركووك 4 خاڵ

4ـ زاخۆ 3 خاڵ

5ـ شێروانه‌ 3 خاڵ

6ـ هه‌ندرێن 2 خاڵ

7ـ زێره‌ڤانی 2 خاڵ

ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:

1ـ دهۆك 7 خاڵ

2ـ برایه‌تی 4 خاڵ

3ـ گاره‌ 4 خاڵ

4ـ نه‌ورۆز 4 خاڵ

5ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 خاڵ

6ـ سۆلاڤ 2 خاڵ

خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ به‌ شێوازی دوو كۆمه‌ڵه‌ و به‌ به‌شداریی 13 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.