مه‌ترسی جگه‌ره‌كێشان بۆ سه‌ر ئافره‌تی دووگیان و وكۆرپەكهی
توێژینەوەیەكی فەرەنسی دەریخستووە، "جگەرەكێشان مەترسیدارە بۆ ژنانی دووگیان وكۆرپەكەیان".
K24 – ھەولێر:
توێژینەوەیەكی فەرەنسی دەریخستووە، "جگەرەكێشان مەترسیدارە بۆ ژنانی دووگیان وكۆرپەكانیان".
بە گوێرەی توێژینەوەكە، "جگه‌ره‌كێشانی ژنانی دووگیان زیان بە خۆیان و كۆرپه‌كانیان دەگهیهنێت".
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه به‌وه‌دراوه، "ئه‌گه‌ر هه‌یه منداڵانی ئافره‌تی جگه‌ره كێش له داهاتوودا، ئه‌وانیش ئاره‌زوو له جگه‌ره‌كێشان بكه‌ن".
توێژه‌ران، روونیانكردووهتهوه، "كۆرپه‌له‌ی ناو سكی ئافره‌تانی جگه‌ره‌كێش، كێشیان كه‌مده‌بێت و مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت".
پسپۆڕان ئامۆژگاریی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، "له كاتی دووگیانی‌دا جگه‌ره نه‌كێشن، نەچنە ئەو شوێنانەی جگەرەشی لێدەكێشرێت".