گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئێران و بەحرێن راگيران
بەحرێن بڕياريداوه لە 14 كانوونی دووه‌م/يه‌نايه‌ر2016, سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی له‌گه‌ڵ ئێران رابگیرێت
K24 – تاران:
دوای پچڕاندنی پەیوەندییەكانی بەحرێن و ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەش راگیران.
ئاژانسی ھەواڵی ئیسناى ئێرانى بڵاویكردووەتەوە: "دوای ئەوەی سعوودیە گەشتە ئاسمانییەكانی خۆی بۆ ئێران راگرت، بەحرێنیش، وه‌ستاندنى سەرجەم گەشتە راستەوخۆكانی لەگەڵ ئێران راگه‌ياند".
جێگری بەرپرسی گشتی ئاسمانی ئێران، محەمەد خوداكەرەمی، گوتی: "بەحرێن بڕياريداوه لە 14 كانوونی دووه‌م/يه‌نايه‌ر2016, سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی له‌گه‌ڵ ئێران رابگرێت".
وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌ك دژى له سێداره‌دانى نمر ئه‌لنمر كه‌سايه‌تى شيعه له‌لايه‌ن سعووديه‌وه, باڵوێزخانە و كونسووڵی سعوودیە لە شارەكانی تاران و مەشھەدی ئێران سووتێندران.
كاردانه‌وه‌ى سعووديه به‌رامبه‌ر سووتاندنى باڵوێزخانه‌كه‌ى له تاران تووندتر بوو, بڕياريدا په‌يوه‌ندييه ديبلۆماسييه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران بپچڕێنێت.
دواى سعووديه‌ش ژماره‌يه‌ك وڵاتانى ديكه‌ى عه‌ره‌بى, له نێويشياندا به‌حرێن, په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.