نيويۆرك تايمز هۆشداريده‌دات له‌و قه‌يرانه ئابوورييه‌ى يه‌خه‌ى هه‌رێمى گرتووه
ئه‌و قه‌يرانه ئابوورييه كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته سه‌ر تواناى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش
K24 – نيۆيۆرك:
رۆژنامه‌ى نيۆيۆرك تايمزى ئه‌مريكى, ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مريكاى له‌و قه‌يرانه ئابوورييه‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه, ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه هۆشداريداوه, "ئه‌و قه‌يرانه ئابوورييه كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته سه‌ر تواناى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش".
ده‌سته‌ى نووسه‌رانى نيۆيۆرك تايمز, ئاماژه‌يان به‌وه داوه, "به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و قه‌يرانى داراييه‌وه, هه‌رێمى كوردستان 18 مليار دۆلار قه‌رزداره, ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منييه‌كان بدات".
نووسه‌رانى ئه‌و رۆژنامه ئه‌مريكييه, هۆشدارييان دا، "قه‌يرانى دارايى له هه‌رێمى كوردستان, كاريگه‌ريى خراپ ده‌كاته سه‌ر تواناى پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش, كه له ماوه‌ى رابردوودا رۆڵى كاريگه‌رييان له شه‌ڕى دژى داعشدا هه‌بووه".
رۆژنامه ئه‌مريكييه‌كه, باسى حكوومه‌تى به‌غداشى كردووه, "عێراق ده‌يه‌وێت خۆى له كورتهێنانى بودجه ده‌رباز بكات, كه به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه تووشى بووه, بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵيداوه دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى وزه بكات و به مه‌رجى نوێوه گرێبه‌ستييان له‌گه‌ڵ واژۆ بكات".
ئه‌و رۆژنامه روونيكردووه‌ته‌وه, "بارگرانى سه‌ر بودجه‌ى عێراق, به‌رپرسانى واشينتۆنى نيگه‌ران كردووه".
رۆژنامه‌ى نيۆيۆرك تايمز, زياتر نووسيويه‌تى, "ده‌بێت به‌رپرسانى به‌غدا چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى دارايى هه‌رێميش بدۆزنه‌وه, كه له‌وه‌ته‌ى 2014, له ئه‌نجامى ناكۆكيى له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێم, بودجه‌ى كوردستانى بڕيووه".