دابه‌زينى نرخى نه‌وت خه‌رجييه‌كان به‌ رووسيا كه‌مده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زيرانى رووسيا, داواى له‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد, "ئه‌و بڕگانه‌ دياريى بكات كه‌ به‌هۆيانه‌وه‌ بتوانرێت خه‌رجييه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌".

K24 – مۆسكۆ:

سه‌رۆكوه‌زيرانى رووسيا, داواى له‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد, "ئه‌و بڕگانه‌ دياريى بكات كه‌ به‌هۆيانه‌وه‌ بتوانرێت خه‌رجييه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌".

سه‌رۆكوه‌زيرانى رووسيا, ديمێترى مێدڤێديڤ, گوتى:  "زۆر دابه‌زينى نرخى نه‌وت, به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسييه‌وه‌".

مێدڤێديڤ به‌ دووريى نه‌زانى, به‌هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران, نرخى نه‌وت زياتر داببه‌زێت.  

 

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز