ئەو ئەنزیمە نەخۆشی شەكرە بۆ ھەمیشە لەناو دەبات

ئه‌زنیمه‌كه‌ له‌ هه‌موو گیانداره‌ شیرده‌ره‌كاندا هه‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

پسپۆڕانی ناوەندی لێكۆڵینەوەی زانكۆی مۆنتێریالی كەنەدا، ئەنزیمێكیان دۆزیوەتەوه‌، نەخۆشی شەكرە بنبڕدەكات.

پسپۆڕان ئەو دۆزینەوەیە بە سەركەوتنێكی گرنگ لە بواری پزيشكی دەزانن و دەڵێن: "دۆزينەوەی ئەو ئەنزیمە بە ملیۆنان نەخۆش رزگار دەكات و ژیانی دووبارەیان پێدەبەخشێت، ھەر بۆیە ئەو ھەواڵە بە یەكێك لە گرنگترین ھەواڵەكانی پزيشكی ھەژمار دەكرێت".

پسپۆڕان بۆیان دەركەوتووە، ئەو ئەنزیمە لە ھەموو بوونەوەرە شیردەرەكاندا هه‌یه‌ و رۆڵێكی گرنگی لە رێكخستنی شەكرەی نێو خوێندا ھەیە.

ئەو ئەنزیمە لە میانەی لێكۆڵینەوە لەسەر میكانیزمەكانی گۆڕینی شه‌كری گلوكۆزى زیادەی خانەكانی (بێتا) بۆ (گلیسرین) دۆزراوەتەوە.

پسپۆڕانی ناوەندی لێكۆڵینەوەی زانكۆی مۆنتێریالی كەنەدا ناوییان لەو ئەنزیمە ناوە (G3PP).

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، ئەو ئەنزیمە كاریگەری بەرچاوی لە دەرمانی شەكرەی جۆری دوو و قەڵەویدا ھەیە، ئیستاش ھەوڵدەدەن ئەو پێكھاتەیە لە دەرمانە نوێییەكاندا به‌كاربهێنن.

Fly Erbil Advertisment