به وێنه.. له میوهفرۆشییهوه بۆ ملیۆنێری
ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشووی

K24 - هه‌ولێر:
ژن و مێردێك له ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی جۆن و لیزا رۆبنسن، رایانگه‌یاند كه ئه‌وان براوه‌ی خه‌ڵاتی یانسیبی "پوهر بۆڵ"ن كه بڕه‌ی نیو ملیار دۆلار زیاتره.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی "توده‌ی شۆو"ی ته‌له‌ڤزیۆنی "NBC", ئه‌و ژن و مێرده رایانگه‌یاند، كه له سێ براوه‌ی یانسیبه‌كه، ئه‌وان یه‌كێكن و بڕی نیو ملیار دۆلارییان بردووه‌ته‌وه.
لیزا، كه پێشتر له بازاڕێكدا له به‌شی فرۆشتنی میوه‌دا كاری ده‌كرد، راسته‌وخۆ له به‌رنامه‌كه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ خاوه‌نكاره‌كه‌ی كرد و پێی راگه‌یاند ناتوانێت بێته سه‌ر كار و جارێكی دیكه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، چونكه ئه‌و بووه‌ته ملیۆنێر.
براوه‌ی ئه‌و یانسیبه سێ كه‌سن، كه كۆی گشتی یه‌ك ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلارییان بردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه، براوه‌كان ئه‌و پاره‌یه له‌نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كێكییان بڕی زیاتر له نیو ملیار دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت.
جۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌ك كاتژمێر به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی فرۆشتنی تكیتی یانسیبه‌كه، تكیتهكهی كڕیوه.
كۆمپانیای "پاوه‌ر بۆڵ" ئه‌و سێ تكیتهی له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، تینیسی و فلۆریدا فرۆشتووه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه‌ش، یه‌كه‌مجاره ئه‌و بڕه زۆره‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی یانسیب تۆمار بكرێت.
بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته, ژماره پێوانه‌ییه‌كانی شكاندووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و براوه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌توانن كۆشكی باكینهامی پێ بكڕن له به‌ریتانیا، كه نرخه‌كه‌ی 1 ملیار و 5 سه‌د ملیۆن دۆلاره.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ژن و مێرده رایانگه‌یاندووه كه یه‌كێكن له براوه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیاكه هیچ یه‌كێك له براوه‌كانی به ره‌سمی نه‌ناساندووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)