"هێرشەکە کۆتایی پێهێنرا"

هێرشێکی چەکدارانی توندڕەو بۆ سەر هۆتێڵێک لە بۆرکینافاسۆ دەیان قوربانیی لێکەوتەوە

K24:

وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ لە ئەفریقا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو هۆتێڵەی کە چەند چەکدارێکی ئیسلامیی لە پایتەختی وڵاتەکەی دەستیان گرتەسەری ئەمڕۆ کۆتاییهات و هێرشەکە دەیان قوربانیی لێکەوتەوە.

شەوی رابردوو سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هۆتێڵی سبلیندید لە پایتەختی بۆرکینافاسۆ و زیاتر لە 100 کەسیان بە بارمتە گرت.

وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ راشیگەیاند کە: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا "سێ جیهادیی" کوژران و کە یەکێکیان بە ناسنامە "عەرەبە" و دووانەکەی دیکەش "ئەفریقین".

هاوکات هێزە ئەمنییەکانی بۆرکینافاسۆ رایانگەیاند کە: "126 بارمتەی بندەستی هێرشکەرەکانیان رزگار کرد".

وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ  ئاماژەشی کرد کە: "تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی نزیکەی 10 کوژراویان لە چیشتخانەیەکی نزیکی هوتێڵی سبلیندید دۆزیوەتەوە".

سەرچاوە: رۆیتەرز