"هێرشەکە کۆتایی پێهێنرا"
هێرشێکی چەکدارانی توندڕەو بۆ سەر هۆتێڵێک لە بۆرکینافاسۆ دەیان قوربانیی لێکەوتەوە
K24:
وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ لە ئەفریقا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو هۆتێڵەی کە چەند چەکدارێکی ئیسلامیی لە پایتەختی وڵاتەکەی دەستیان گرتەسەری ئەمڕۆ کۆتاییهات و هێرشەکە دەیان قوربانیی لێکەوتەوە.
شەوی رابردوو سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هۆتێڵی سبلیندید لە پایتەختی بۆرکینافاسۆ و زیاتر لە 100 کەسیان بە بارمتە گرت.
وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ راشیگەیاند کە: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا "سێ جیهادیی" کوژران و کە یەکێکیان بە ناسنامە "عەرەبە" و دووانەکەی دیکەش "ئەفریقین".
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی بۆرکینافاسۆ رایانگەیاند کە: "126 بارمتەی بندەستی هێرشکەرەکانیان رزگار کرد".
وەزیری ناوخۆی وڵاتی بۆرکینافاسۆ ئاماژەشی کرد کە: "تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی نزیکەی 10 کوژراویان لە چیشتخانەیەکی نزیکی هوتێڵی سبلیندید دۆزیوەتەوە".
سەرچاوە: رۆیتەرز



.jpg)