بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا كرا كه به یانه‌كان ده‌درێت

K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك پیش ئێستا، ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كوردستان 24 خسته ڕوو، ئه‌و بڕه پاره‌شی ئاشكرا كرد كه به یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، هونه‌ر جه‌وهه‌ر به‌رپرسی دارایی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ر یانه‌یه‌كی خولی نایاب بڕی 5 ملیۆن دیناری عێراق پێ ده‌درێت.
هونه‌ر راشیگه‌یاند ئه‌م پاره‌یه‌ی به یانه‌كان ده‌درێت هی ئه‌و گرێبهستهیهیه كه له نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و كۆمپانیای فاستلینك واژۆ كرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كوردستان 24ـدا باسی له ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی تانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و راشیگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو ستافی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بۆ پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 دیاریی ده‌كرێت كه بڕیاره له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی ئهبغازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه بچێت.