به‌غدا هه‌وڵده‌دات هه‌نارده‌ی نه‌وت بگه‌یه‌نێته 4,5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داهاتی عێراق به رێژه‌ی له 70% كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش كورتهێنانی له بودجه‌ی گشتیی وڵات دروستكردووه".
K24 – به‌غدا:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داهاتی عێراق به رێژه‌ی له 70% كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش كورتهێنانی له بودجه‌ی گشتیی وڵات دروستكردووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد گوتی: "هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، تا زیان به ئابووری وڵاتان بگه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش عێراق".
عاسم جیهاد، ئاشكرایكرد، "گرفتێكمان نییه له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت زیاتر بكه‌ین".
روونیكرده‌وه، "له تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر2015، هه‌نارده‌ی نه‌وتی رۆژانه‌مان گه‌یانده زیاتر له 3 ملیۆن به‌رمیل، به‌ڵام ئه‌مه داهاته‌كه‌ی له 3 ملیار دۆلار تێپه‌ڕناكات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "وه‌زاره‌تی نه‌وت له پلانیدایه، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی رۆژانه‌ی بگه‌یه‌نێته 4,5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا".
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت