ریال مه‌درید گۆڵبارانی خیخۆنی كرد
زێدان له تۆقاندنی نه‌یاره‌كانی به‌رده‌وامه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌فته‌ی بیسته‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆنی كرد و یارییه‌كه‌شی به 5 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا بی بی سی ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید (گاریس به‌یل، بنزیما و كریستیانۆ) ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌یان تۆمار كرد. بنزیما و كریستیانۆ هه‌ریه‌كه‌یان 2 گۆڵیان تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی تریش له لایه‌ن به‌یل ـه‌وه تۆمار كرا.
كریستیانۆ و بنزیما لوتكه‌ی گۆڵكارانیان له سوارێز و نێیمار وه‌رگرت و هه‌ریه‌كه‌یان به 16 گۆڵ به هاوبه‌شی خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرت.
یانه‌ی ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی زێدانی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان دووه‌مین سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 43 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خانه‌ی دووه‌میان له یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌رگرت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌مڕۆ یانه‌ی ڤالێنسیا به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ یه‌كسان بوو، به‌هه‌مان شێوه یارییه‌كه‌ی نێوان ریال سوسیداد و دیپۆرتیڤۆ به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.