قه‌ڵه‌وی هۆكارێكه بۆ زیاتر تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی روونیكردووه‌ته‌وه، "په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان قه‌ڵه‌وی و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ریخۆڵه‌وه هه‌یه".
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی روونیكردووه‌ته‌وه، "په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان قه‌ڵه‌وی و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ریخۆڵه‌وه هه‌یه".
توێژه‌ران له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی تۆماس جێفرسۆنی ئه‌مریكی گوتوویانه، "به به‌راورد به كه‌سانی لاواز، قه‌ڵه‌وه‌كان به رێژه‌ی 50% مه‌ترسی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و رێخۆڵه زیاتره".
زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك كردووه، كه ده‌ستكاری بۆماوه‌ییان كراوه، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، "قه‌ڵه‌وی له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌وری زۆر، یان كاربۆهایدرات یان له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هه‌ردووكیان، په‌یوه‌ندیی به له ده‌ستدانی هۆرمۆنی(guanylin) هه‌یه كه ریخۆڵه‌كان به‌رهه‌می دێنن، دژی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ریخۆڵه كارده‌كات".
له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی(guanylin) له‌لای نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له مرۆڤ و ئاژه‌ڵان شتێكی باوه.
تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، ئه‌و مشكانه‌ی زۆر قه‌ڵه‌وبوون، به به‌راورد به لاوازه‌كان، زیاتر تووشی له ده‌ستدانی ئه‌و هۆرمه‌نه بوون.
توێژه‌ران گوتیان: "كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كالۆریی و وزه‌یان زۆره، له‌وانه‌یه ستراتیژیه‌تێكی كارا بێت بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن".
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری (توێژینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ