شتێكی نا سرووشتی له‌ناو هه‌ڕه‌مێكی میسری تێبینی ده‌كرێت
تیمی زانستی كه له توێژه‌رانی میسری و ژاپۆنی و فه‌ره‌نسی پێكهاتووه، رایگه‌یاند، "رووپێوی تیشكی، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لوتكه‌ی یه‌كێك له هه‌ڕه‌مه‌كانی میسری تۆماركردووه، كه له پله‌ی گه‌رمی رووه‌كانی زیاتر بووه".
K24 – قاهیره:
تیمی زانستی كه له توێژه‌رانی میسری و ژاپۆنی و فه‌ره‌نسی پێكهاتووه، رایگه‌یاند، "رووپێوی تیشكی، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لوتكه‌ی یه‌كێك له هه‌ڕه‌مه‌كانی میسری تۆماركردووه، كه له پله‌ی گه‌رمی رووه‌كانی زیاتر بووه".
سه‌رۆكی په‌یمانگای پاراستنی كه‌له‌پوور و داهێنان، مه‌هدی ته‌ییوبی، هاوكات یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری تیمه زانستییه‌كه‌شه، گوتی: "تیشكه‌كانی ژێر سوور كه جیاوازیی پله‌كانی گه‌رما ده‌پێوێت، شتێكی نا سرووشتی له هه‌ڕه‌می"سنفرۆ" تۆماركرد، هه‌ركاتێك به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چووین، پله‌ی گه‌رمی لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه به به‌رارود به رووه‌كانی به‌رزده‌بوویه‌وه".
پسپۆڕێكی ژاپۆنی ئه‌ندام له‌و تیمه زانستییه، روونیكرده‌وه، "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی په‌له‌ی گه‌رمی شتێكی نوێیه، رۆژانی داهاتوو ئاشكرایده‌كات، چی له دواوه‌یه".
سنفرۆ، یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی چواره‌م بووه(2613-2494 پ.ز)، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به بنیاتنه‌رانی هه‌ڕه‌مه‌كان ناسراوبوون.
خۆفۆی كوڕی سنفرۆ، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌می دروستكردووه، كه یه‌كێكه له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهان، شوێنه‌وارناسان و ته‌لارسازان، به زه‌به‌لاحترین باڵه‌خانه‌ی داده‌نێن كه مرۆڤ دروستیی كردبێت و ماوه‌ی سه‌دان سه‌ده‌یه به خۆڕاگریی مابێته‌وه.
له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر 2015، وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسری رایگه‌یاندبوو، "ساڵی 2016، ساڵی هه‌ڕه‌مه‌كان ده‌بێت، تیمێكی زانستی میسری، فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی، لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی دروستكردن و بنیاتنانی هه‌ڕه‌مه‌كان ده‌كه‌ن كه مرۆڤ پێش 4500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بنیاتی ناون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز