ڤيديۆ.. تێلێگرام به‌ دڵى ئێران كه‌ناڵ داده‌خات

بەرێوبەرانی تێلێگرام لە رووسیا داواكەی ئێرانیان قبووڵ كردووە

K24 – تاران:

مەحموود واعيزی، وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران رایگەیاند، "لەگەڵ بەرێوبەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام لەبارەی ھەندێك لە كەناڵەكانی تێلێگرام كە دژ بە یاساكان و بەرژەوەندییەكانی ئێران چالاكی دەكەن، قسەمان كردووە".

مه‌حموود واعيزى گوتى: "بڕیارە ھەر كەناڵێك كە وەزارەتی پەیوەندییەكانی ئێران داوای داخستنی بكات لەلایەن تێلێگرامەوە فیلتەر بكرێت و دابخرێت".

واعيزى زياتر گوتى: "بەرێوبەرانی تێلێگرام لە رووسیا  داواكەی ئێرانیان قبوول كردووە".

ئەم قسانەی وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران لە سه‌روبه‌ندى ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئەو وڵاتە دێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا  كۆمەڵێك لە کادر و ئەندامانی ڕاگەیاندنی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند, "دوای بایكۆتی ھەڵبژاردنەكانی ئێران لە لایەن حزبه‌كه‌يانه‌وه‌, که‌ناڵی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی  تێلێگرامەوە داخراوە".