ڤيديۆ.. تێلێگرام به دڵى ئێران كهناڵ دادهخات
بەرێوبەرانی تێلێگرام لە رووسیا داواكەی ئێرانیان قبووڵ كردووە
K24 – تاران:
مەحموود واعيزی، وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران رایگەیاند، "لەگەڵ بەرێوبەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام لەبارەی ھەندێك لە كەناڵەكانی تێلێگرام كە دژ بە یاساكان و بەرژەوەندییەكانی ئێران چالاكی دەكەن، قسەمان كردووە".
مهحموود واعيزى گوتى: "بڕیارە ھەر كەناڵێك كە وەزارەتی پەیوەندییەكانی ئێران داوای داخستنی بكات لەلایەن تێلێگرامەوە فیلتەر بكرێت و دابخرێت".
واعيزى زياتر گوتى: "بەرێوبەرانی تێلێگرام لە رووسیا داواكەی ئێرانیان قبوول كردووە".
ئەم قسانەی وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران لە سهروبهندى ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئەو وڵاتە دێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا كۆمەڵێك لە کادر و ئەندامانی ڕاگەیاندنی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند, "دوای بایكۆتی ھەڵبژاردنەكانی ئێران لە لایەن حزبهكهيانهوه, کهناڵی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تێلێگرامەوە داخراوە".