فه‌ره‌نسا.. باری نائاسایی "ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی" راگه‌یاند
هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ده‌دات

K24 - پاریس:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی به پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كار راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بێكاری ببێته‌وه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كار له‌سه‌ر راهێنان و تواناسازی و هاوكاریكردنی دامه‌زراوه‌كانی به‌كارخستنی وڵاته.
فرانسۆ هۆلاند، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌كاتێكدا راگه‌یاندووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی بێكاری له فه‌ره‌نسا كه‌م نه‌بێته‌وه، ئه‌وا له ساڵی 2017دا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ناپاڵێوێت.
16 مانگ به‌ر له كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هۆلاند، ئه‌و پرۆژه‌یه‌كی راگه‌یاندووه و كاری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكارییه، كه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتن و شكستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت.