دیارترین گرێبەستە واژووکراوەکانی بازاڕی گواستنهوه
k24 ـ ههولێر
بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی یاریزانان بەردەوامی ھەیە و یانەکان ھەوڵدەدەن بەھێنانی یاریزانی نوێ ریزەکانیان بەھێزتر بکەن بۆ ئەوەی لە قۆناخی دووەمی خولەکان بەھێزتر بەدیاربکەون, لەم راپۆتەدا ئاشناتان دەکەین بەدیارترین گرێبەستە واژووکراوەکان تا ئێستا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان.
- کامیلۆ زونیگا
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بڕیاریدا دەستبەرداری ئەم یاریزانە کۆلۆمبیە ببێت لەبەرژەوەندی یانەی بۆلۆنیا.
- ئەلیساندرۆ دیمنتی
دیمنتی ئیتاڵی لەیانەی گوانگژۆی چینیەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ئاتالانتای ئیتاڵییەوە کرد.
- ئیموبێلی
ئەم ھێرشبەرە ئیتاڵیە کە یاریزانێکی خوازراو بوو لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بۆ سێڤییای ئیسپانی بە شێوەی خواستن بۆ تۆرینۆ دوای ئەوەی ساڵ و نیوێک لێیان دوورکەوتبووەوە.
-ھیون جون
یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گواستنەوەی ھیون جون سوکی کۆریایی لە ریزەکانی فیتۆریال سیتوبالەوە بەرامبەر ١.٥ ملیۆن یۆرۆوە گواستەوە ریزەکانی.
- محەممەد ئەلنێنی
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گواستنەوەی ئەم یاریزانەی لە ماڵپەری فەرمی بلاوکردەوە, ئەلنێنی یاریزانیًکی میسریە و ئەستێرەی پێشووی یانەی بازلی سویسریە.
- ڤاگنەر لۆڤ
یانەی مۆناکۆ گرێبەستێکی لەگەلڕ ئەم یاریزانە برازیلیە واژوو کرد دوای رێککەوتنی لەگەڵ یانەی کۆرێنتیانز بە گرێبەستێک تا ساڵی ٢٠١٧.
- ستیڤن کولکەر
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ستیڤن کولکەری بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لەیانەی کوینز پارک رێنجەرزی ھاونیشتمانیەوە گواستەوە ریزەکانی.
- جیانلوکا جاودینۆ
بایرن میونشن ئەم یاریزانەی بە خواستن دایە یانەی جالینی سویسری
- ئینریکی
یانەی ناپۆلی ئیتالی رایگەیاندووە دەستبەرداری ئەم بەرگرریکارە برازیلیە بوو بۆ یانەی فلۆمینێنزی بەرامبەر ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ.
-جۆزیف مینالا
یانەی لازیۆی ئیتاڵی بریاریدا دەسبتەرداری ناوەراستکاری کامیرۆنی حۆزیف مینالا ببێت و ئەم یاریزانە دوای ساڵێک سەرلەنوێ گەرایەوە یانەی باری.
- فیلیپ سانتانا
یانەی شالکەی ئەڵمانی دەستبەرداری ئەم یاریزانە بوو بۆ یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی, دوای تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەکەی.
- جۆنجۆ شیلفی
ئەم یاریزانە ٢٣ ساڵیە ئینگلیزیە لە یانەی سوانزی سیتی ئینگلیزیەوە گوێزرایەوە یانەی نیوکاسڵ یونایتد, نرخی گرێبەستەکەشی ١٢ ملیۆن پاوەندە.
- کالو ئۆتچی
یانەی ئالمێریای ئیسپانی گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزانی نایجیری کالۆ ئۆتچی لەیانەی بۆنی سیتی ھیندیەوە واژووکرد.
- جۆ کۆل
یانەی کۆنفیتری سیتی ئینگلیزی گرێبەستێکی لەگەلڕ یاریزانی نێودەوڵەتی پێشووی ئینگلیزی جۆ کۆل لە یانەی ئاستۆن ڤێلاوە واژوو کرد, گرێبەستەکەی بە گواستنەوەیەکی ئازاد و خۆراییە.
- جام کیرشۆڤ
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رایگەیاند دەستبەرداری یاریزانی لاو جان کیرشۆڤ دەبێت بۆ یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی بەرامبەر ٧٠٠ ھەزار پاوەند.
- دانیێلی ڤێردی
یانەی رۆمای ئیتاڵی بە شێوەیەکی فەرمی دانیێلی ڤێردی بەشێوەی خواستن دایە یانەی ئەسکۆلی, ئەم یاریزانە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بیسکارا بەکۆتایی ھات.
- پابلۆ ئۆزڤاڵدۆ
ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە لەیانەی پۆرتۆی پۆرتوگالیەوە گەرایەوە ریزەکانی یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی.
شیی ئۆجو – تیاگۆ ئیلوری
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمیی رایگەیاند کە شیی ئۆجو ھێرشبەر بەفەرمی گەڕایەوە ریزەکانیان، ھەروەھا تیاگۆ ئیلۆری بەھەمان شێوە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەیان.
– عەدنان یانوزای
مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە فەرمیی گەڕانەوەی عەدنان یانوزای بۆ ریزەکانی راگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ بۆروسیا دۆرتمۆند بەکۆتایی ھات.
– میلان بیسیڤیچ
یانەی لازیۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە گرێبەستێکیان لەگەڵ بەگریکاری سڕبی میلان بیسیڤیچ واژوو کردووە لە گواستنەوەی ئازاد دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیۆنی فڕەنسی.
– مارکۆ گرۆتیچ
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمیی گرێبەستێکی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی رید ستار واژوو کردوو بووە یەکەم گرێبەستی ریدز لە مێرکاتۆی زستاندا، گرێبەستی ئەم یاریزانە تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.
– براین کریستانتی
یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی یاریزان براین کریستانتی بەشێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لەیانەی بەنفیکای پۆرتوگالیەوە گواستەوە ریزەکانی.
– دیماری گرای
ئەم یاریزانە بەرەگەز جامایکیە لە یانەی بێرمینگھامەوە بەرامبەر ٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە ریزەکانی لێیستەر سیتی ئینگلیزی.
– کیڤن پراینس بواتینگ
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کیڤن پراینس بواتینگی بە گواستنەوەیەکی ئازاد گواستەوە ریزەکانی دوای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شالکەی ئەڵمانی.
-سۆسو
سۆسو یاریزانی ئیسپانی بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ لەیانەی میلانەوە چووە ریزەکانی جێنەوای ئیتاڵی.
– ریکی ئەلڤارێز
یانەی سامبدۆریا گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزانی ئەرجەنتینی ریکی ئەلڤارێز واژوو کرد بەشێوەیەکی خۆرایی و گرێبەستەکەش تا مانگی یۆنیۆی داھاتوو دەبێت.
– ئیمانوێلسۆن
ئیمانوێلسۆنی ھۆڵەندی بە گواستنەوەیەکی ئازاد چووە ریزەکانی یانەی ھیلاس ڤیرۆنای ئیتاڵی
-ئەگەستۆ
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمیی گرێبەستێکی لەگەڵ ناوەراستکاری ئەرجەنتینی ئەگەستۆ فێرناندێز واژوو کرد لەیانەی سێلتاڤیگۆی ئیسپانیەوە بەرامبەر شەش ملیۆن یۆرۆ.
-جیرسۆن
یانەی رۆمای ئیتاڵی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ناوەراستکاری برازیلی جیرسۆن واژوو کرد لەیانەی فلۆمێنزی بر ازیلیەوە بەرامبەر ٩.٥ ملیۆن یۆرۆ.
– خوان ئیتۆربی
یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی خوانمانوێل ئیتۆربی ئەرجەنتینی بەشێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز گواستەوە ریزەکانی.
-کریستیان ئەتسۆ
ئەم یاریزانە غانییە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ بۆرنمۆس گەڕایەوە ریزەکانی چێڵسی.