برسی نابێت.. ناخه‌وێت و هه‌ست به‌ ئازاریش ناكات

نائاسییه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئۆلیڤیا فرانس وۆرس، ئەو كچە تەمەن 7 ساڵەیه‌ی كه‌ خاوه‌ت جه‌سته‌یه‌كی جیاوازه‌ و برسی نابێت.. ناخه‌وێت و هه‌ست به‌ ئازاریش ناكات.

رەنگە ھەموومان چیرۆكی خەیاڵی ئەو مرۆڤانەمان بیستبێت كە ھیچ كارەساتێك نەیتوانیوە بە چۆكیاندا بێنێت، بەڵام بێگومان ئەمە تەنیا خه‌یاڵە.

ئۆلیڤیا فرانس وۆرس، كچێكی تەمەن 7 ساڵەیە و لە ھادێرز فیڵدی به‌ریتانیا دەژێت، چەند تایبەتمەندییەك ئەو كچە لە مرۆڤەكانی دیكە جیا دەكاتەوە، برسی نابێت، ماندوونابێت و ھەرگیز ھەست بە ئازار ناكات.

پێدەچێت ئۆلیڤیا تەنیا كەسێك بێت، لە جیھاندا ھاوكات ئەو سێ تایبەتمەندییەی ھەبێت، دایكی دەڵێت: "جارێكیان كچەكەم تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوو، ئۆتۆمبیلەكە چەندین مەتر فڕێیدا، بەڵام ھیچی لێنەھات، كاتێك من ھاوار دەكرد، ئەو ھەستاوە سەر پێی و گوتی، دایە چی روویداوە بۆ ھاوار دەكەیت؟".

ھەرچەندە ئۆلیڤیا، بە رواڵەت جیاوازی لەگەڵ ھاوتەمەنەكانی خۆی نییە، بەڵام پزیشكەكان بە ھۆی ئەو تایبەتمەندییانەوە، بە (كچە ناوازەكەی) ناودەبن.

پسپۆڕان دەڵێن پێكھاتەی كرۆمۆسۆمی ئەو كچە تێكچووە، بەڵام تا ئێستا ھۆكاری ئەو تێكچوونەیان نەدۆزیوەتەوە.

دایكی ئۆلیڤیا دەڵێت: "كچەكەم دەتوانێت سێ رۆژ بە بێ ئەوەی تەنانەت سەرخەوێكیش بشكێنیت، لە چالاكییەكانی بەردەوام بێت، تەنانەت ئەگەر ھیچیش نەخوات".

ھەروه‌ھا دایكی ئەو كچە گوتیشی: "لە دیدی خۆمەوە، كچەكەم تەواو سروشتییە، بەڵام تەنیا دەمەوێت ھۆكاری ئەو تایبەتماندیانەی كچەكەم بزانم".