هێنانه‌خواره‌وه‌ی 3 موسوڵمان و سیخییهك كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ده‌باته دادگا
له گه‌شتێكی نێوان تۆرینتۆ بۆ نیۆیۆرك، كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی سێ موسڵمان وسیخییهك له ناو فڕۆكه داده‌به‌زێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌شتێكی نێوان تۆرینتۆ بۆ نیۆیۆرك، كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی سێ موسڵمان وسیخییهك له ناو فڕۆكه داده‌به‌زێنێت.
ئه‌و چوار كه‌سه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی بوونه و به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكان ئهیهرلاینز ویستوویانه گه‌شت بكه‌ن.
تاقمی ناو فڕۆكه‌كه به تایبه‌تی فڕۆكه‌وانه‌كه، سیمای ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌دڵ نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریشیان هه‌بووه، ره‌نگی پێستیان ره‌ش بووه، بۆیه له ناو فڕۆكه‌كه هێنراونه‌ته خواره‌وه.
دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته، یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه هێنراوه‌ته خواره‌وه، سكاڵای یاسایی دژی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه تۆماركردووه.
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح