سعوودييه هۆشدارى ده‌داته ئێران
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، عادل جبير، هۆشدارى دايه كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
K24 – رياز:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، عادل جبير، هۆشدارى دايه كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
جبير رايگه‌ياند، هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران زۆر زيانيان به‌دواوه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر تاران به‌رده‌وام بێت له ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانى ناوچه‌كه و كۆمه‌ككردنى "كرده‌وه شه‌ڕانگێزييه‌كان".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر ئێران بۆمبى ناووكى به‌ده‌ستبهێنێت، سه‌ره‌ڕاى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كدا، ئه‌وا؛ سعوودييه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستتى وڵاته‌كه‌ى له دژى مه‌ترسييه‌كانى ئێران".
ئه‌م وتانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه، دواى ئه‌وه دێن، كه پێشتر سعوودييه خۆشحاڵى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك ده‌ربڕى بوو، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌موو چالاكييه ناووكييه‌كانى ئێران بخرێنه ژێر چاودێرييه‌كى وردى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكييه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه، روونيشيكرده‌وه، ئه‌و پرسه په‌يوه‌نديداره به پرسى تاچه‌نده ئێران تواناى ماددى و پاره‌ى رزگاربووى له كۆتوبه‌ند له بوارى هاوكاريكردنى "كرده‌وه شه‌ڕانگێزييه‌كان" به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سامانه بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵكى ئێران به‌كاربهێنێت، ئه‌وه "جێگه‌ى خۆشحاڵييه".
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه، عادل جبير، گوتى: "له‌و بڕوايه‌دا نيين، ئه‌مريكا له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، چونكه جيهان پێويستى به ته‌نيا هێزێكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێت".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا بكشێته‌وه، ئه‌وا؛ نيگه‌رانى هه‌موو لايه‌ك داده‌گرێت، چونكه ئه‌و بۆشاييه‌ى له ناوچه‌كه‌دا درووست ده‌بێت، ره‌نگه له لايه‌ن هێزى شه‌ڕانگێزه‌وه پڕ بكرێته‌وه".
له باره‌ى ناكۆكييه تائيفيى و مه‌زهه‌بييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه گوتى: "پشتيوانيكردنى ئێران له جموجۆڵى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه‌كانى شيعه له ناوچه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌و كينه و رقه مه‌زهه‌بيه‌يه كه درووستبووه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز