سوننه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
به‌هۆی بارگرژییه‌كانی پارێزگای دیاله‌یه
K24 ـ به‌غدا:
له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای دیاله، ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها بڕیاریاندا له دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌شداری نه‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، دوێنێ 19 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.
له‌و چوارچێوه‌یه، نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایان له سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد چه‌ك له "میلیشیا شیعه‌كان" داماڵێت و سنوورێك دابنێت بۆ ئه‌و "هێرشه نوێیانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، هه‌فته‌ی رابردوو له شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ی پارێزگای دیاله 43 كه‌س كوژراون، جگه له‌وه‌ی هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر 9 مزگه‌وتی سوننه‌كان له‌و پارێزگایه، هاوكات سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی میقدادیه، رێكخراوی به‌در (كه رێكخراوێكی چه‌كداری شیعه‌یه) ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: "زیاده‌ڕۆیی له ژماره‌ی كوژراوه‌كان كراوه".
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژبه‌ڕۆژ ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه روو له زیادبوونه، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ردوو ئایینزاكه له‌خۆده‌گرێت كه شارۆچكه‌ی میقدادیه یه‌كێكه له‌و ناوچانه.