نەواز شەریف: تاران و ریاز پێشوازی لە نێوانگیری پاكستان دەكەن
ئێران و پاكستان (نوێنەری تایبەت) بۆ بەدواداچوونی رەوتی نێوانگیری دیاری دەكەن.
K24 – تاران:
سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە میانەی سەردانەكەی بۆ سعوودیە و تاران، بە مەبەستی نێوانگیری بۆ كەمكردنەوەی تەنگەژەكانیی نێوانیان، گوتی: "ھەر دوو وڵات پێشوازییان له دهستپێشخهرييهكهى كردووە".
سەرۆك وەزیرانی پاكستان، نەواز شەریف، لە دیداری لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران حەسەن رووحانی، پشنیازی نێوانگیری وڵاتەكەی بە مەبەستی كەمكردنەوەی تەنگەژەكانی نێوان ریاز و تاران بەو وڵاتە راگەیاند.
میدیاكانی پاكستان، لە سەر زاری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان بڵاویانكردووەتەوە: "ھەردوو وڵات ھەوڵەكانیی ئێمەیان بۆ كەمكردنەوەی تەنگەژەكانی نێوانیان بەرز نرخاند". لهو بارهيهوه نهواز شهريف گوتويهتى: "دڵگەرم بووم و لە ناخی دڵەوە خۆشحاڵم. ئەوە ئەركێكی پيرۆزە".
جگە لە چاوپێكەوتنی نەواز شەریف و حەسەن رووحانی، جێگری سەروك كۆمار، ئیسحاق جەھانگیری، وەزیری بەرگری ئێران حوسێن دێھقان، وەزیری بەرگری پاكستان راحل شەریف لەگەڵ سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئەمنییەتی نیشتمانی ئێران دیداریان ئەنجامداوە.
نەواز شەریف گوتی: "ھەنگاوی داھاتوومان ئەوەیە، ئێران و پاكستان (نوێنەری تایبەت) بۆ بەدواداچوونی رەوتی نێوانگیری دیاری بكەن.
سەرۆك وەزیرانی پاكستان گوتیشی: "ریاز نوێنەرێكی بۆ بەدواداچوونی رەوتی نێوانگیری دیاری كردووە".
ئەو ھەوڵانەی پاكستان لە حاڵێكدایە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، بەم دواییانە لە گوتارێكی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز گوتوویەتی: "وڵاتەكەی قوربانی تيرۆریزمیی ھاوپەیمانەكانی ئێرانە".
ھاوكات وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زهریفیش گوتوویەتی: "سعوودیە ھەوڵی بە ئەنجام نەگەیشتنی رێككەوتنی ناوكی ئێران و وڵاتانی 5+1 دەدات".
تەنگەژەكانی نێوان ریاز و تاران دوای لەسێدارەدانی كەسایەتی شیعە مەزھەب، ئەلنمر لە لایەن سعوودیە و پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ئێران زیادی كرد.